ئەگەری هەیە هەرێم جارێكی تر 1.6 ملیار دۆلار بە كۆمپانیایەكی نەوت بدۆرێنێ

لەلایەن ستاندار Posted on 356 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاریەكانی لە oil price كە گرنگی بەهەواڵی بواری وزە دەدات، بەهۆی ئەوەی كێشەی بۆ دروستكراوە كۆمپانیای دیناستی كە كۆمپانیایەكی بواری نەوت و گازە داوایەكی لە دادگایەكی ئەمریكا بە بری 1.6 تۆماركردوە دژی بەرپرسیكی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان.

كۆمپانیاكە رایگەیاندووە لەلایەن چەند بەرپرسێكی حكومەت داوای لێكراوە بەرتیل بدات ئەوانیش رەتیان كردۆتەوە، بەو هۆیەوە كێشە بۆ كارەكانیان دروستكراوە و هەرەشەیان لێكراوە، لە ئەنجامی ئەوەش زیانیان بەركەوتووە، راپۆرتەكە ئاماژەی بەوە كردوە بەرپرسێكی باڵای هەرێم لەو كەیسە تێوەگلاوە.

كۆمپانیاكە بەرپرسێكی كورد بە ئەندازیاری ئەو هەرەشەیە دادەنێت كە لێیان كراوە، ئەویش بەهۆی رەتكردنەوەی پێدانی بەرتیل لەبەرامبەر ئەنجامدانی گرێبەستێكی كۆمپانیاكە لەگەل كۆمپانیای ریبسۆلی ئیسپانی، بەو هۆیەشەوە كارەكانی ئەو گرێبەستە كێشەی بۆ دروستكراوە.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.