خۆپیشاندەران قونسوڵخانەی ئێرانیان لەنەجەف سوتاند

لەلایەن ستاندار Posted on 282 جار بینراوە

ستاندەر

شەوی رابردوو لەمیانەی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی نەجەف، خۆپیشاندەرانی ئەو شارە بارەگای سەرەکی قونسوڵخانەی ئێرانیان سوتاند، بەپێی زانیارییەکان ئەو هێزەی کە بۆ پارێزگاری کردن لەبارەگای قونسوڵخانەی ئێران لەلایەن هێزەئەمنییەکانی عێراقەوە دانرابوو لەناوکاو هێزەکە دەوری قونسوڵخانەیان چۆڵ کردووە و خۆپیشاندەران هێرشیان کردۆتە سەر قونسوڵخانەکە و سوتاندویانە، لای خۆشیەوە وەزارەتی دەروەی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر قونسوڵخانەی ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت ئەم کارانە زیان بەپەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق دەگەیەنێت، لەلایەکی تریش وەزارەتی دەروەی ئێران بەتوندی ئیدانەی ئەو روداوەی کردووە و رایگەیاندووە: پێویستە عێراق لایەن و بارەگا و کەسایەتییە دێپلۆماسییەکان لە وڵاتەکەى بپارێزێت.

شایەنی باسە دوای سوتاندنی بارەگای سەرەکەی قونسوڵخانەی ئێران لەنەجەف” قەیس خەزعلی” سەرۆکی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کەبەبزوتنەوەیەکی نزیک لەئێران دادەدرێت بەهێزێکی سەربازی زۆرەوە گەیشتونەتە شارەکە.

چاودێرانی دۆخی عێراق پێیان خۆپیشاندانەکانی ئێستای عێراق خۆپیشاندانی خۆڕسک و جەماوەرین لەلایەن هیچ هێز و گروپێکی سیاسی ئاڕاستەناکرێن و خۆپیشاندەران توڕەن لەزاڵبوونی هەیمەنەی ئێران و ئەمریکاش مەبەستیەتی پێکهاتەی حکومڕانی عێراق گۆڕانکاری بەسەردابێت، چونکە پێکهاتەی ئێستای حوکمڕانی عێراق پێکهاتیەکە لەژێر هەژمونی تەواوی ئێران دایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.