ستاندەر
بڕیارە بەیانی یەک شەمە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی سەردانی بەغدا بکەن، فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم بەپێگەی “ناس کوردی” راگەیاندووە: بەیانی شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی هەموارکردنەوەى دەستور و ڕێککەوتنى کۆتایی لەسەر نەوت و بودجە. سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لەکاتێکدایە دوێنێ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمان کرد.
لای خۆشیەوە وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە: هەڵوێستی حکومەتی هەرێم بەرامبەر بەغدا نەگۆڕە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەشڵێت: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و رێككه‌وتنه له‌سه‌ر پرسه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێكبكه‌وین.