لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ئێران کچە رۆژنامەنوسێکی کورد بۆ جاری دووەم دەستگیردەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 248 جار بینراوە

ستاندەر

فریشتە چراغی کچە رۆژنامەنوسی کورد کەخەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوە، بۆ جاری دووەم لەلایەن هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستگیر دەکرێت، بەپێی زانیاریەکانی رێکخراوی هەنگاو کەرێکخراوێکی تایبەتە بەمافەکانی مرۆڤە لەرۆژهەڵاتی کوردستان، ئاشکرای دەکات فریشتە چراغی بۆ دووەم جار لەلایەن هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆشاری کرمانشان، پێشتر ناوبراو لەیەکە رۆژی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی بریاری گرانکردنی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندەی نرخی جارانی دەستگیرکرابوو و دواتر ئازاد کرابوو، ئێستاش بۆ جاری دووەمە دەستگیردەکرێتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.