وتەبێژی حکومەتی عێراق: رێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا هەڵناوەشێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 278 جار بینراوە

ستاندەر

سەعد حەدیسی وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق بەپێگەی ناس کوردی راگەیاندووە: بەدەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا هەڵناوەشێتەوە و کاری پێ دەکرێت، حەدیسی دەشڵێت: تا ئێستاش عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌، گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوبدات ئه‌وا حكومه‌ت وه‌كو كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌ و كاره‌كانى ڕۆژانه‌ى به‌ڕێوه‌ده‌بات.

وتەبێژەکەی حکومەتی عێراق راشگەیاندووە: لێک تێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە و قۆناغی زۆرباشیشمان بڕیوە بۆ ئەنجامدانی ڕێكکەوتنی کۆتایی لەنێوانماندا، له ‌ئاینده‌یه‌كى نزیكیشدا ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌گاته‌ قۆناغى دوا قۆناغ.

شایەنی باسە بڕیارە بەیانی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات بەمەبەستی ئەنجامدانی رێککەوتنی کۆتای لەسەر پرسی رادەستکردنی نەوت و پرسی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.