چەند فراکسیۆنێکی پەرلەمانی عێراق هەوڵدەدەن بۆ رێگری کردن لە ئەنجامدانی رێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 1042 جار بینراوە 0 سەرنج
PARLAMAN1592018

ستاندەر

زیاتر لەمانگێکە گفتوگۆبەردەوامەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامیان هەیە، بەمەبەستی ئەنجامدانی رێککەوتنی کۆتایی لەسەر دۆسیەی رادەستکردنی نەوت لەلایەن هەرێم و پرسی ناردنی بودجەی فعلی لەلایەن بەغداوە، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ یەکشەمە بڕیارە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی وەزیری دارایی”ئاواتی شێخ جەناب” سەردانی بەغدا بکات بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی کۆتای.

بەپێی زانیارییەکان سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم لەکاتێکدایە لەپەرلەمانی عێراق لەلایەن هەردوو فراکسیۆنی “نەصڕ و سائیرون” لەهەڵدان بۆ دروستکردنی بەربەست لەبەردەم گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بۆئەوەی نەگەنە هیچ رێککەوتنێک، بەپێی سەرچاوەیەکیش لەپەرلەمانی عێراق بۆ پێگەی(شار پرێس) ئاشکرای کردووە: فراکسیۆنیسائیرون بەسەرۆکایەتى سەدر و فراکسیۆنی نەصر بە سەرۆکایەتى عەبادى دەیانەوێت سود لەم دۆخە وەربگرن و شکست بە گفتوگۆکان بهێنن کە ئێستا هەنگاوی باشیان بڕیووە.

شایەنی باسە دوێنێ شەمە وتەبێژی حکومەتی عێراق “سەعد حەدیسی” رایگەیاندبوو: دەستکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران کاریگەری نابێت لەسەر هەنگاوەکانی ئەنجامدانی رێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا، حەدیسی راشیگەیاندبوو: لێک تێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە و قۆناغی زۆرباشیشمان بڕیوە بۆ ئەنجامدانی ڕێكکەوتنی کۆتایی لەنێوانماندا، له ‌ئاینده‌یه‌كى نزیكیشدا ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌گاته‌ قۆناغى دوا قۆناغ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *