ستاندەر
جێم ڕیش سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لەمیانەی لێدوانێکیدا بۆ گۆڤار “دیفنس نیوزی” ئەمریکی رایگەیاندووە: بەم نزیکانە پرۆژەیاسای سزادانی تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە دەچێتەوە بواری جێ بەجێ کردنەوە، ئەمەش بەهۆکاری هێڕشکردنی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری سوریا(رۆژئاڤا) و کڕینی سیستەمی بەرگری روسی ئێس ٤٠٠ و دورخستنەوەی لەکڕینی ئێف ٣٥ی ئەمریکی. لێدوانەکەی جێم ریش لەکاتێکدایە پێشتر کۆنگرێسی ئەمریکی پرۆژە بڕیاری سزادانی تورکیای پەسەند کرد و ناردویەتی بۆ ئەنجومەنی پیرانی، بەڵام تاوەکو ئێستا پرۆژەبڕیارەکە لەئەنجومەنی پیران دەنگی لەسەر نەدراوە.
شایەنی باسە پرۆژە بڕیارەکە چەندین برگەی توندی سزای تێدایە بۆسەر تورکیا و کەسایەتییە بازرگانەکان و دیبلۆماتکارەکانی ئەو وڵاتە، بەجۆرێک لەئەگەری جێ بەجێ کردنی پرۆژەبریارەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئابوری تورکیا وێراندەبێت.