ئێران ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەگەڕاندنەوەی حیزبی بەعس بۆسەر دەسەڵاتی عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 185 جار بینراوە

ستاندەر

یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەگەڕاندنەوەی حیزبی بەعس بۆسەردەسەڵاتی عێراق، ئەمیرعەبدوللهیان یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆکاروباری نێودەوڵەتی لەمیانەی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسانی وڵاتەکەی لەتارانی پایتەخت رایگەیاندووە: ئەمریکا ئامنجیەتی حیزبی بەعس بگەڕێنێتەوە بۆسەر دەسەڵات لەعێراقدا، یاریدەدەرکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەشڵێت: ئاسایشی عێراق بەشێکە لەئاسایشی ئێران و پرسی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدیش پرسێکی ناوخۆیە، دەشڵێت ئێران لەگەڵ یەکگرتووی و سەقامگیری خاکی عێراقە.

وتەکانی ئەمیر عەبدوللهیان لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەمە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران “علی لاریجانی” لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندبوو: ئێران ترسی لەبارودۆخی عێڕاق نیە و سیستانی لەهەڵی چارەسەرکردنی کێشەکاندایە.

لەلایەکی تر چاودێرانی سیاسی پێیان وایە دەست لەکارکێسانەوەی عادل عەبدولمەهدی لەبەرژەوەندی ئێران نیە و ئەمریکاش لەگەڵ بوونی حوکمی (سیۆکراسی) حوکمەتی ئاینی یاخود دینی نیە لەعێراقدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.