ستاندەر
فائیق شێخ عەلی ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەتویتەر نوسیویەتی ئەوانەی کۆنتڕۆڵی عێراقیان کردووە ئەمڕۆ کۆبونەتەوەو ناوی سێ بەربژێریان داوە بە قاسم سلێمانی بۆ ئەوەی یەکێک هەڵبژێرێ و دواتر بینێرێت بۆ سەرۆک کۆمار بۆ ڕاسپاردنی و دواتر دەنگدانی لەلایەن پەڕلەمانەوە.
ئەو پەڕلەمانتارە بەبێ ئەوەی ناوی سێ بەربژێرەکە بێنێت، داوا لە خۆپیشاندەران دەکات کەوا ئەوان خۆیان بەربژێری سەرۆک وەزیران پێشکەش بکەن و ڕێگە لە ئێران بگرن