سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا:پڕۆژەیاسای سزادانی تورکیا بەم زووانە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 249 جار بینراوە

ستاندەر


جێم ڕیش سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لەمیانەی لێدوانێکیدا بۆ گۆڤار دیفنس نیوزی” ئەمریکی رایگەیاندووە: بەم نزیکانە پرۆژەیاسای سزادانی تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە دەچێتەوە بواری جێ بەجێ کردنەوە، ئەمەش بەهۆکاری هێڕشکردنی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری سوریا(رۆژئاڤا) و کڕینی سیستەمی بەرگری روسی ئێس ٤٠٠ و دورخستنەوەی لەکڕینی ئێف ٣٥ی ئەمریکی. لێدوانەکەی جێم ریش لەکاتێکدایە پێشتر کۆنگرێسی ئەمریکی پرۆژە بڕیاری سزادانی تورکیای پەسەند کرد و ناردویەتی بۆ ئەنجومەنی پیرانی، بەڵام تاوەکو ئێستا پرۆژەبڕیارەکە لەئەنجومەنی پیران دەنگی لەسەر نەدراوە.

شایەنی باسە پرۆژە بڕیارەکە چەندین برگەی توندی سزای تێدایە بۆسەر تورکیا و کەسایەتییە بازرگانەکان و دیبلۆماتکارەکانی ئەو وڵاتە، بەجۆرێک لەئەگەری جێ بەجێ کردنی پرۆژەبریارەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئابوری تورکیا وێراندەبێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.