ستاندەر
ئەمڕۆ ئەردوگان بەرلەبەڕیکەوتنی بۆ لەندەن بەمەبەستی بەشداری کردن لەکۆبوونەوەی باڵای ئەندامانی هاوپەیمانیەتی باکوری ئەتڵەسی(ناتۆ) رایگەیاند: ئهو ههڕهشانهی لهسهر توركیا ههیه، وا پێویست دهكات رێكخراوی ناتۆ خۆی نوێ بكاتهوه، ئەردوگان دەشڵێت: هیوادارین هاوپهیمانی باكووری ئهتڵهسی له شهڕی بهرهنگاربوونهوهی (تیرۆر) هاوكاریی توركیا بكات.
لەبەشێكی ترقسەکانیدا ئەردوگان بەزمانێکی پڕ لەهەرەشەوە ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر بێت و هاوپەیمانیەتی باکوری ئەتڵەسی(ناتۆ) هاوکاری تورکیا نەکات و ئەو رێکخراوانەی تورکیا شەڕیان لەگەڵدا دەکات بە تیرۆرستیان دانەنێت، ئەوا تورکیاشنهیاری پلانی هاوپهیمانێتی باكووری ئهتڵهسی دهبێت له ناوچهی بالكان.
شایەنی باسە هاوپەیمانیەتی ناتۆ پلانێکی نوێی بەرگری کردنی دارەشتووە، بەمەبەستی پاراستنی ئەو وڵاتانەی کەوا مەترسی روبەروبوونەوەی شەڕی روسیایان لەسەرە، سەرجەم ئەندامانی ناتۆ هاوهەڵوێستن بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو پلانە، بەڵام تورکیا بەربەستی خستۆتە بەردەم ئەو پلانە و لەبەرامبەر رازی بوونی بەداواکارییەکانی ناتۆ داوای کردووە ناتۆ هێزەکوردییەکانی سوریا ” یەپەگە و یەپەژە” بەتیرۆرست ناوزەند بکات، بەپێی زانیارییەکانیش لەبەرامبەر ئەو داواکاریەی تورکیا زۆربەی وڵاتانی رۆژئاواداواکارییەکەیان رەتکردۆتەوە.