ستاندەر
ئەمڕۆ پێنجەشەم ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەسلێمانی کۆبویەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چارەنوسی کۆنگرەی چوارەمەی حیزبەکەیان، بەگوێرەی زانیارییەکان سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاریدا کۆنگرە دوابخات بۆ رۆژی ٢١/١٢ و کۆنفرانسی مەڵبەندەکانیش لەرۆژی ٩/١٢ ئەنجامبدرێت، جێگەی باسە بڕیار بوو کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی لەرێکەوتی ٧/١٢ ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەنێوان باڵەکان و نەبوونی کۆدەنگی و سازان لەنێوان بەرپرسانی باڵای ئەو حیزبە بڕیاردرا کۆنگەرە دوابخرێت.
لەلایەکی تر بەهۆی بڕیاری دواخستنی کۆنگرە کادیرانی یەکێتی لەئێستادا لەپێش مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیان لەسلێمانی گربوونەتەوە بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی بڕیارەکە.