ستاندەر
نێردەئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ئاشکرای دەکات: لەخۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی ئێران، ئەو وڵاتە تێوەگلاوە لەکوشتنی سەدان هاوڵاتی خۆپیشاندەر، برایان هۆک نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ئاشکراشی دەکات: دهسهڵاتدارانى ئێران سهدان هاووڵاتیان له خۆپیشاندانهكانى ئهمدواییهى ئێران كوشتووه و ئهو كارانهشى كهدژى خۆپیشاندهران ئهنجامیداوه پێچهوانهى مافهكانى مرۆڤه، بریان هۆک ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا ئێران و بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسداران تێوەگلاون لەناردنی چەک بۆ گروپە توندرەوە حوسییەکانی یەمەن.
شایەنی باسە مانگی رابردوو خۆپیشاندانی فروانای هاوڵاتیان لەئێران رویدا، بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژیشەوە لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئەو وڵاتەوە سەدان خۆپیشاندەر کوژراون و سەدانی تریش بریندرکران.