مامۆستایەکی زانکۆ ڕاپۆرتە 100 ڕۆژیەکەی سەرۆکی حکومەت بە چەواشەکاری وەسف دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 363 جار بینراوە

ستاندەر

پ ی د. ڕەعد ڕەفەت مامۆستای زانکۆ و بەرپرسی بەشی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر ڕاپۆرتی 100ڕۆژی کار و چاڵاکیەکانی کابینەی نوێ بە ڕاپۆرتی چەواشەکاری وەسف دەکات و دەڵێت “ئه‌و راپۆرته‌ كۆپی كاروچاڵاكیه‌كانی كابینه‌كانی رابردوه‌ وشتێكی نوێی ئه‌وتۆ تێدا به‌دی ناكه‌ی، به‌ڵكو كاره‌ رۆژانه‌كانی وه‌زاره‌ت ودامه‌زراوه‌ كارگێریه‌كانی كردۆته‌ چاڵاكی”.

ناوبراو دەشڵێت تا ئێستا ئەم کابینەیە هیچ چاکسازیەکی ڕاستەقینەی ئەنجام نەداوە  و هه‌ندێك چاكسازی باس كردوه‌ له‌ خوودی خۆیدا گه‌نده‌ڵیه‌، وه‌ك: كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بۆ ماسته‌ر وكردنیان به‌مامۆستای زانكۆ.

دەقی نوسینەکەی
راپۆرتی چه‌واشه‌كاری
ئه‌مڕۆ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی (100) رۆژی كاروچاڵاكیه‌كانی وه‌زاره‌ت وده‌سته‌ وفه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی به‌ وه‌زاره‌ت ده‌ركرد. زۆر به‌كورتی ئه‌م تێبینیانه به‌دی ده‌كه‌ی له‌ راپۆرته‌كه‌دا:
یه‌كه‌م: ئه‌و راپۆرته‌ كۆپی كاروچاڵاكیه‌كانی كابینه‌كانی رابردوه‌ وشتێكی نوێی ئه‌وتۆ تێدا به‌دی ناكه‌ی، به‌ڵكو كاره‌ رۆژانه‌كانی وه‌زاره‌ت ودامه‌زراوه‌ كارگێریه‌كانی كردۆته‌ چاڵاكی.
دووه‌م: هه‌ندێك چاكسازی باس كردوه‌ له‌ خوودی خۆیدا گه‌نده‌ڵیه‌، وه‌ك: كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بۆ ماسته‌ر وكردنیان به‌مامۆستای زانكۆ.
سێیه‌م: تا ئێستا ئه‌م كابینه‌یه‌ هیچ چاكسازیه‌كی راسته‌قینه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌، وه‌ك: ئاشكراكردن وشه‌فافیه‌ت له‌ پرۆسه‌ی فرۆشتن وگرێبه‌سته‌ نه‌وتی وگاز وقۆرخ نه‌كردنی گرێبه‌سته‌ نه‌وتی وگاز له‌لایه‌ن كۆمپانیای بنه‌ماڵه‌كان وشه‌فافیه‌ت له‌ داهاته‌ ناوخۆیی وخاڵه‌سنوریه‌كان.
چواره‌م: له‌و راپۆرته‌ ئاماژه‌ نه‌كراوه‌ به‌ سز‌ادانی به‌رپرسه‌ باڵاكانی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێم، ته‌نانه‌ت به‌رپرسێكی بچوكیش تا ئێستا سزا نه‌دراوه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی.
سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ گه‌وره‌ی تا بچوكی باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كات به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك ئه‌نجامده‌ری گه‌نده‌ڵیمان نه‌دیت سزابدرێت، وه‌كو ئه‌وه‌ وابێت كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ یان جنۆكه‌كان گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام ده‌ده‌ن!!!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.