بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشدەکرێتە سەرماڵی موقتەدا سەدڕ

لەلایەن ستاندار Posted on 278 جار بینراوە

ستاندەر

کەمێک لەمەوبەر لەشاری نەجەف بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی موقتەداسەدڕ ڕێبەری رەوتی سەدڕ لەعێراق، بەگوێرەی زانیاری میدیا عێراقییەکان نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەرماڵی “موقتەداسەدڕ” ڕێبەری رەوتی سەدڕ لەشاری نەجەف، شایەنی باسە تاوەکو ئێستانازاندرێت لەئاکامی هێرشەکەدا زیانی گیانی هەیە یاخود نا، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان لەکاتی هێرشەکەدا “سەدڕ” لەماڵەکەیدا نەبووە و بەگەشتێکی لەناکاو سەردانی وڵاتی ئێرانی کردووە.

هێرشکردنە سەرماڵی موتەداسەدڕ لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشکرایە سەر خۆپیشاندەران لەمەیدانی تەحریری پایتەختی بەغدا و لەئاکامی هێرشەکەدا زیاتر لە ٢٠ خۆپیشاندەر کوژراون و ٤٥ خۆپیشاندەریتریش بریندارکراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.