نەتەوەیەکگرتووەکان: گروپەچەکدارەکانی سەربەتورکیا لەسوریادا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە

لەلایەن ستاندار Posted on 384 جار بینراوە

ستاندەر

نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەربەتورکیا لەناوچەی تەلرەفعەت لەباکوری سوریا، پێشێڵکاری گەورەن بەسەر مافەکانی مرۆڤ و بەتاوانی جەنگ ناویاندەبات، رۆبەرت کۆلفیل وتەبێژی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت: ئەنجامدانی هێرش چەکداری لەلایەن گروپەچەکدارەکانی سەر بەتورکیا لەنزیک قوتابخانەیەکی سەر بەناوچەی تەلرەفعەت، کەبەهۆیەوە ١٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا، تاوانی جەنگە.

وتەبێژەکەی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان ڕاشیدەگەیەنێت: پێشتر و لەکاتی ڕێکەوتنی نێوان و ئەمریکا و تورکیادا لەسەر بارودۆخی باکوری سوریا(رۆژئاڤا) نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین هێرشی هەرەمەکی تۆمارکردووە کەوا بەئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراون لەناوچەی نێشتەجێبوونی هاوڵاتیان لە حەسەکە و رەقە، “رۆبەرت کۆلفیل” دەشڵێت: ئەم هێرشانە بەهەرەمەکی ئەنجامدراون و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانن و دەچنە چوارچێوەی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.