ستاندەر
بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر توێژینەوەی ( چارەنوسى یەکێتى لە كۆنگرەی چوارم- گەڵالە و چارەسەر) بڵاودەكاتەوە،
لەسەرەتای توێژینەوەكە بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر نوسیویەتی ئەو توێژینەوەیە بەرهەمی چەندین ۆركشۆپ وڕاوێژ بە شارەزایان وناوەندە ستراتیجیەكان كراوە، سود لە ئەزموونی نوێی حزبەكانی جیهان وەرگیراوە، بەتایبەتی ئەو حزبانەی لە ئەزموونی كوردستان نزیكن .
هەروەها نوسیەتی توێژینەوەی ئەم جارەمان لە بارەی هەلومەرجی یەکێتى وبەستنی كۆنگرەی چوارەمی تیشك خراوەتە سەر هۆكارەكانی پاشەكشەی، ئاسۆی سیناریۆكانی داهاتووی، لەكۆتاییدا كۆمەڵێك گەڵاڵەوچارەسەر پێشنیاركراوە.
دەشێت ئەمە ڕاپۆرتێکی سیاسی نیە بە هەستێکى ڕۆمانسیانە بۆ كێشەكە چووبێت و نوسرابێت یان خاتری بەرتوێژ بگرێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە تەنها ڕەچاوی ( ئەكادیمیەكەی – بەرژەوەندی باڵای نیشتمان)دەكات، بۆیە دەکرێت زۆر كەس هەبن بەدڵیان نەبێت، بەڵام توێژینەوەکە بە ڕاشكاوانە دەردەكان دیاری دەکات، لەهەمان كات ڕاسپاردەو پێشنیاریش دەخاتە بەردەست.
بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنى تەواوى توێژینەوەکە کلیک لێرە بکە: