لەپەرلەمانی عێراق لەدەرەوەی پارتی و یەکێتی فراکسیۆنێکی نوێی کوردی کەلە ١٥پەرلەمانتار پێکهاتون دروستدەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 319 جار بینراوە

ستاندەر

سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی ئایندە لەتویتێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە:  ١٥ پەرلەمانتاری هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە پەرلەمانی عێراق فراکسیۆنێکى سیاسی جیاواز پێکدەهێنن، کە جیاواز لە فراکسیۆنە تەقلیدییەکان بەرنامەیەکی نەتەوەیی دەبێت. سەرکەوت شەمسەدین دەشڵێت: پارتی و یەکێتی ناتوانن بەتەنها گوزارشت لەخەم و ئازارەکانی خەڵی هەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەنەکان ناکەن، سەرکەوت شەمسەدین لەدرێژەی تویتەکەیدا رایگەیاندووە: ئەوان پشتیوانی کەسێک ناکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کەلەلایەن حیزب و سیاسییە تەقلیدییەکانەوە دیاری کرابێت، بەڵکو پشتیوانی کەسك دەکەن کە کاندیدی هاوڵاتیان و خۆپیشاندەران بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.