ستاندەر
پێشنیازی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بەسودی پارتی و یەکێتی دەشکێتەوە، و لەناوچەکانی مادەی ۱٤۰ زیان بە پێگەی کورد دەگێت
پ ی د. ڕعد ڕفعە مامۆستای زانکۆ و بەرپرسی بەشی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر لەنوسینێکیدا باس لە پێشنیازی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە سەبارەت بە بازنەکانی هەڵبژارد و چەند سەرنجێکی خستۆتە ڕوو.
ناوبراو نوسیویەتی لیژنەی یاسایی پەڕلەمان کە پێشنیازی کردووە بازنەکانی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی قەزا بێت ئەو شێوازە خزمەتێکی زۆر بە پارتی و یەکێتی دەکا و زیانیشی بۆ بۆ کورد دەبێت لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
دەقی نوسینەکەی
پێشنیاری بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن وچه‌ند سه‌رنجێك…
لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق پێشنیاری كردوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی داهاتوی عێراق بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی قه‌زاكان دیاری بكرێن نه‌ك پارێزگاكان.
ئه‌و پێشنیاره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی له‌رووی ته‌كنیكی زۆر ئه‌سته‌مه،به‌ڵام له‌رووی واقعی هه‌رێمی كوردستان وعێراق چوار زیانی سه‌ره‌كیشی هه‌یه:
یه‌كه‌م: ئه‌و جۆره بازانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی قه‌زابێت خزمه‌تێكی زۆری پارتی ویه‌كێتی ده‌كات؛ چونكه ئه‌و دوو حزبه ده‌توانن به سیاسه‌تی پاداشت وسزا كا‌ندیدی هۆز وعه‌شیره‌ته‌كانی سه‌ربه‌خۆیان ده‌ربچوێنن، به‌تایبه‌ت له قه‌زاكانی ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی شاره گه‌وره‌كان به‌ئاسانی ده‌توانن له‌رێی ترس وسزادان هه‌ر كاندیدێك بیانه‌وێ ده‌ری بچوێنن.
دووه‌م: هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئاستی قه‌زاكان پشێوی وشه‌ره‌عه‌شیره‌ت وتیره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه وتوندوتیژیه‌كانیش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت ده‌رده‌چێت. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی كا‌ندیدی هۆز وعه‌شیره‌ته‌كان ده‌رده‌چن وكه‌سانی نا سیاسی وبازرگان وئاست نزم ده‌بنه نوێنه‌ری خه‌ڵك.
سێیه‌م: كورد له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی ماده‌ی 140 زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت له‌و جۆره سیسته‌مه.
چواره‌م: زۆر ئه‌سته‌مه له‌و حاڵه‌ته‌دا پێناسی كوتله‌ی گه‌وره بكرێت ودوای هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رۆك وه‌زیران راسپێرن؛ چونكه ده‌رچوه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ر كه‌سه‌و له شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك هاتووه وهیچ په‌یوه‌ندیه‌كی ئۆرگانی پێكه‌وه‌یان نابه‌ستێته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته به‌تایبه‌ت له ناوه‌ڕاست وخواروی عێراق به‌زه‌قی ده‌بینرێ ئه‌گه‌ر هاتوو لیسته‌كان 100% تاكی (فردی) بن.