بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای چاکسازی پەسند بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 611 جار بینراوە

ستاندەر

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەمە ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای چاکسازی لەموچە و دەرماڵە و خانەنشینی پلە باڵاکان پەسند بکات، لەمبارەیەوە ” ڤالا فەرید” وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و حکومەت لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەکۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گفتوگۆلەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی دەکات و بڕیارە پەسندی بکات و بۆ پەرلەمان بینێرێتەوە، بەمەبەستی پەسندکردنی لەپەرلەمانیش.

لەلایەکی تر وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت” سەمیر هەورامی” لەلێدوانێکیدا بۆ پێگەی ناس کورد گوتویەتی:  دیار نیە ئەمڕۆ پرۆژە یاساکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران پەسند دەکرێت یاخود نا.

پرۆژە یاسای چاکسازی لەخولی رابردووی پەرلەمان پەسند کرا و نێردرا بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام بەهۆی فشاری شەقام و هەندێ لایەنی سیاسی پرۆژەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە گەڕێندرایەوە پەرلەمان و دواتر پەرلەمان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردەوە، بەمەبەستی گۆڕانکاری کردن لەبرگەکانی، بەتایبەت برگەی خانەنشینی پلە باڵاکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.