هەندێ پێشنیاری مەترسیداری هەمواری دەستوری عێراق بۆ كورد ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 325 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی  عێراقی لەو لەو پێشنیارانەی بۆ هەمواری دەستوری عێراق كراون چەند برگەیەكی پەیوەندیدارە بە هەرێمی كوردستان.

ئاژانسەكە رایگەیاندووە پێشنیار كراوە فیتۆی دوو لەسەر سێی هەر سێ پارێزگایەك بۆ گۆرینی هەر بەندێكی دەستوری بگۆرێت بۆ رەزامەندی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەر گۆرانكاریەك، كە ئەو برگەیە پێشتر لەسەر خواستی كورد لە دەستور جێگیركراوە.

هەروەها پێشنیار كراوە سیستەمی عێراق بكرێتە نیمچە سەرۆكایەتی، بەجۆرێك سەرۆك لەناو خەڵك هەڵبژێردرێت و ئەویش كەسێك پێشنیاربكات بۆ سەرۆكی حكومەت.

داواش كراوە پرسی پەیوەندی  دەسەڵاتی ئیتیحادی لەگەڵ هەرێمەكان باشتر و روونتر رێكبخرێت، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە داهات و نەوت  و گاز و خاڵە سنوریەكان و لایەنی ئەمنیەوە هەیە.

هەروەك پێشنیاریش كراوە ئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵوەشێندرێنەوە و لە شوێنی ئەوان هەڵبژاردن بۆ پارێزگار بكرێت و دەسەڵاتی زیاتر بە پارێزگاكان بدرێت لە رووی كارگێری و دارایی.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.