دانا مه‌نمی
دوای كۆتایهاتنی شه‌ڕی تیرۆریستانى داعش كورد ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌ی باشی بۆ ڕه‌خسا كه به‌رهه‌می ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگی تیرۆر بچنێته‌وه ، هه‌م پشتیوانی باشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو هه‌میش كورد له پێگه‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی و دیپلۆماسیدا بوو ، وڵاتانی زلهێز له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی پرۆژه‌یان هه‌بوو بۆ سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی جیۆپۆلۆتیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ،كورد له ناوچه‌قی گۆرانكارییه‌كاندا بوو، به‌ڵام بێ به‌رنامه‌و خاوه‌نی هیچ پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو ، كه سود له ده‌رفه‌ته‌كان و له پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت، ریفراندۆم ستراتیژ نه‌بوو به‌ڵكو تاكتیكی رۆژانه‌ی پارتێكی سیاسی بوو بۆ داپۆشینی هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی و قه‌یرانه‌كان ، ریفراندۆم زه‌برێكی كوشنده‌ی له یه‌كڕیزی نیوماڵی كوریدا له كوردستان و له به‌غدا و له دوای شكستی ریفراندۆمشه‌وه تا ئێستا كورد نه‌یتوانیووه یه‌كڕیزو ته‌باو یه‌كگرتوو بێته‌وه ، به‌داخه‌وه ریفراندۆم له پرسێكی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی دایانماڵی و به‌رگێكی حیزبی و شه‌خسی بڕا به‌باڵایدا ، دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم شكستی سیاسی و دیپلۆماسیه‌ت و ئابوری وسه‌ربازی كورد وه‌ده‌ركه‌وتن ، زیانه‌كان زۆر‌و بێ ئومیدی لای خه‌ڵك دروست كرد‌و ده‌ستكه‌وته‌كانیش بوونه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕه‌سوارانی ریفراندۆم .
له دوای ڕیفراندۆمه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كان له كوردستان وعێراق متمانه‌یان به یه‌كدی نه‌ماوه ،له‌كوردستان دوای شه‌ش مانگ توانرا پایه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌له‌رزۆكی دابنرێت ، له‌عێراقیش نێوماڵی كورد یه‌كڕیزو ته‌با نه‌بووه‌و نه‌یتوانی ئیتسحقاقاتی هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كگرتووی وه‌ربگرێت و به‌ئاشته‌وایی له‌نێو خۆیاندا به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن دابه‌شی بكه‌ن ، شه‌ڕو ململانێی پارتی یه‌كێتی گه‌یشته مریشكه ڕه‌شه،پارتی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقی به‌مافی خۆی ده‌زانی و ڕازی نه‌ده‌بوو ئه‌و پۆسته بدرێته‌وه به یه‌كێتی ، یه‌كێتیش ئاماده نه‌بوو سازش بكات وبه‌مافی خۆی ده‌زانی كه پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق وه‌ربگرێت ، مه‌سعود بارزانی فواد حوسێنی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ، پارتی‌یش ده‌ستپێشخه‌ری كرد وشاندێكی باڵای بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق نارده به‌غدا ، پارتی به‌م هه‌نگاوه یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردی له به‌غدا لێكترازاند و سه‌ردانی دۆست ودوژمنی كوردی كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت و شكستی هێنا.
ئامانجی پارتی ئه‌وه‌بوو كه شكستی ریفراندۆم به پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق پڕبكاته‌وه ،تا دوا ساته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق دژایه‌تی به‌رهه‌م ساڵحی ده‌كرد و ڕازی نه‌ده‌بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی شكستی ریفراندۆم پربكاته‌وه‌و شكستی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆككۆماریش شكستێكی تری مه‌سعود بارزانی بوو كه نێوماڵی كوردی له كوردستان و له‌به‌غدا لێكترازاند، ئێستا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق كاراكته‌رێكی بزێوی سیاسی یه وه‌ك سەرۆکێکی کارا له نێو شه‌قامی عه‌ره‌بی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وله‌تێدا ڕۆڵ ده‌گێرێت توانی به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی نێوان خۆی و هه‌ولێریش بتوێنێته‌وه ،نێوماڵی كوردیش وه‌كو نێوماڵی شیعه‌و سوونه به په‌رته‌وازه‌ییه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق ڕۆیشت ،چونكه سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزما نییه كه بتوانێت ببێته خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌وهه‌مو هێز‌و تواناكانی كورد یه‌ك بخات ، ناكۆكییه‌كان تاكه هۆكاری كه‌وتن‌و رووخان‌و له‌ناوچوون بوون ،مێژووش پێمان ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر په‌نجه‌كان یه‌كتر نه‌شكێنن ،ئه‌سته‌مه هیچ هێزێ تێكیان بشكێنێ.
دیسانه‌وه پارتی هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه و له‌ژێر ناو‌و دروشمی “یه‌كڕیزی كوردیدا” بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی كورد له به‌غدا ده‌كات،ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (یه‌كێتی وگۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی ئیسلامی ) كرا به‌ڵام نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ،پێم باشه لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش ڕێكبكه‌ون نێوماڵی كوردی یه‌كڕیزو یه‌كگرتوو بێت ، چونكه هه‌ركاتێك نێوماڵی كوردی ته‌با‌ویه‌كریز بێت ده‌توانی به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیدا زاڵ بێت ، ده‌بێ پێویستی ئه‌مرۆی نێوماڵی كورد له به‌غدا پێداگری بێت له‌سه‌ر گرنگی دان به‌رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد‌و دروستبوونی یه‌كڕیزی‌و وه‌لانانی ناكۆكیه‌كان ، ساڵانیكه پارتی له به‌غدا زۆرینه‌ی كورسی و پۆسته‌كانی كوردی له‌لایه نه‌ك نه‌یتوانیووه چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بكات كێشه‌كانیان ئاڵۆزتر كردووه ، پارتی به‌هۆی مه‌سڵه‌حه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیه‌وه هه‌موو بنه‌مایه‌كی یه‌كڕیزی و پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌ناوبردووه یه‌كریزی نێوماڵی كوردی ده‌بێ له‌باشكردنی دۆخی هه‌رێم و پاراستن و خزمه‌تكردنی خاك و خه‌ڵك بێت ، یه‌كریزی نێوماڵی كوردی له به‌غدا مانای رێزگرتن له ئیراده‌ی لایه‌نه‌كانی تر‌و به‌شداری و شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه له وه‌رگرتنی پۆست و ئیمتیازات و گوتار‌و بڕیار‌و هه‌ڵویستدا .