عیراق و هەرێمی کوردستان لە بەردەم گۆرانکاریەکی گەورەدا

لەلایەن ستاندار Posted on 225 جار بینراوە

ستاندەر، سەلمان کۆچەری

 
هەندێک سەرچاوە ئاماژە دەکەن کەوا تورکیا, ئەمریکا, سعودیە و وڵاتانی خلیجی لە گفتوگۆدان بەوەی پرۆژەیەکی فراوان لە عیراق, سوریا و لبنان جێبەجێ دەکەن, چەقی پرۆژەکە لە بەغدا دەبێت….
تورکیا ٧٠٠٠ حەوت هەزار چەکداری لەعێراقدایە 5000 هەزار چەکداری میلیشیاییە و ٢ هەزاریشی چەکداری جەیشن, ئەمریکاش ژمارەی سەربازانی لە عیراق زیاد دەکات و چاودێری زیاتر دەخاتە سەر ئێران و جموجۆڵەکانی لە عیراق و هەرێمی کوردستان.
مانۆرێکی ئاسمانی فراوانی ئەمریکا و تورکیا ئەنجامدەدرێت و هەردوو وڵات چاودێری ئاسمانی ناوچەکە دەکەن, دوو ڕۆژە فرۆکەی هەردوو وڵات بە ئاسمانی کوردستاندا دەسوڕێنەوە و دەسەڵاتی هەرێم ئاگای لە روداوەکان نیەو پرسی پێنەکراوە…. یەکێک لە بەرنامەکانی ئەو پرۆژەیە بەهێزکردنی پێگەی سوننە دەبێت لە عێراق و لە ئەگەری سەرکەوتنی داوای خۆپێشاندەران رۆڵ و پێگەی کورد لە ناوەند گۆرانکاری بەسەردا دێت تا ئەوەی سەرۆک کۆمار بدرێتە سونەکان و هەوڵی پێکهێنان و کۆکردنەوەی سەربازە سونیەکان لە ناو سوپای عیراق و بە مەرکەزی کردنیان دەدرێت. هەرچەند لە پرۆژەکەدا هەرێمی کوردستان نەکراوەتە چەقی گۆرانکاری بەڵام هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی پاڵپشت دەکرێن و چەندین مەرج و داواش بۆ پ.د.ک و ی.ن.ک دادەنرێت و ئەمریکاش لە ئەگەری دروستکردنی بەدیلێکی بەهێزە لە هەرێمی کوردستان ئەگەر ئامادەیی سیاسی لە ناوچەکەدا هەبێت…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.