نێچیرڤان بارزانی جارێكی تر لەگەڵ حیزبەكان كۆدەبێتەوە نهێنی كۆبونەوەكە بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 352 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی لە هەوڵی پێشووی شكستی هێنا بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی فراكسیۆنیە كوردستانیەكان لە بەغدا، نێچیرڤان  بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان جارێكی تر بانگهێشتنی ئەو لایەنانەی كردووە لەگەڵ فراكسیۆنەكانیان بۆ ئەوەی بەیانی دووشەممە لە كۆبونەوەیەكی سەرۆكایەتی هەرێم بەشداربن بۆ دروستكردنی هاوپەیمانییەك بۆ هێزە كوردستانیەكان لە بەغدا.

جەمال كۆچەر بەرلەمانتاری یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاری كۆبونەوەكەی بۆ پەیسەرپرێس پشتراست كردۆتەوە رایگەیاندووە كۆبونەوەكە كاتژمێر 11ی سەر لەبەیانی بەرێوەدەچێت.

پێشتر فراكسیۆنه‌كانى گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، ئاینده‌، نه‌وه‌ى نوێ، ره‌تیان كرده‌وه‌ بچنه‌ نێو هاوپه‌یمانى كوردستانى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و پارتى و گروپێكى ١٥ ئه‌ندامییان به‌ناوى (گروپى ١٥) دروستكرد، كه‌ دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پێشووى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌ریشى تێدایه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.