فڕاکسیۆنی یەکگرتوو: پیلانێکی مەترسیدار لەدژی یاسای چاکسازی لەئارادایە

لەلایەن ستاندار Posted on 273 جار بینراوە

ستاندەر

د. شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لەپەڕلەمانی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای سپێدەی ڕاگەیاندووە، پلانێکی مەترسیدار لەئارادایە بۆ بەلاڕێدابردنی یاسای چاکسازی.

ناوبراو وتوشیەتی بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی دارایی بەجێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بڕی ۱۰۰ ملیار دینار بۆ دارایی گشتی هەرێم دەگەڕێتەوە کە دەتوانرێت لەڕێگەیەوە ۲۰۰ هەزار گەنجی بێکار و دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکانی دابمەزرێت.

شێرکۆ جەودەت گوتوشیەتی، كەس ناوێرێت بە ئاشكرا رووبەرووی پرۆژەی چاكسازی بێتەوە، بەڵام لە ژێرەوە بە نهێنی و شاراوە رووبەرووی دەبنەوەو فشار دروست دەكرێت بۆ ئەوەی پرۆژەكە سەر نەگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.