ئەردۆغان: پێشنیارێكی نوێمان لەبارەی ناوچەی ئارام لە ئەمریكاوە پێگەیشتووە

لەلایەن ستاندار Posted on 248 جار بینراوە

ستاندەر

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایدەگەیەنێت ئەمریكا پێشنیاری كردووە لە رێگای داهاتی نەوتی سوریاوە ناوچەیەكی ئارام دروست بكەین، ئەردۆغان دەشلێت ئەمریكا و روسیا سەركەوتوونەبونە لە سرینەوەی رێكخراوە تیرۆرستیەكان لە ناوچەكە، وەك ئاماژەیەك بۆ بونی بەهێزی هێزەكانی سوریای دیموكرات و شەرفانان لە ناوچەكە. جێی باسە نەوتی وڵاتی سوریا لە ئێستادا بە رێژەی 90% لەبەر دەستی شەرفانان دایە و پێشتری ئەمریكا تەئكیدی لەوە كردۆتەوە كە دەبێت ئەو نەوتە لەژێر دەستی كوردەكان بێت و بۆ ئاوەدانی و بەرێوەبردنی ناوچەكانیان بەكاری بهێنن، هیچ رونكردنەوەیەكیشان لەسەر قسەكانی ئەردۆغان نەداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.