وردەكاری كۆبونەوەی ئەمرۆی پارتی و گۆڕان لەبارەی رێكەوتنی نێوانیان

لەلایەن ستاندار Posted on 364 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمرۆ وەفدی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كۆبونەوە بۆ تاوتوێكردنی جێبەجێكردنی رێكەوتنی نێوانیان لە پێكهێنانی حكومەت.

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی لەدوای كۆبونەوەكە رایگەیاند هەردوو  پشتیوانی كارەكانی حكومەت دەكەن و ئەو نیگەرانیانەش كە هەنە لەسەر كاروباری حكومەت و جێبەجێكردنی رێكەوتن بە نیەت نیە بەڵكو هەولدەدرێت چارەسەر بكرێت بەشێكیشی پەیوەندی بەلایەنی سێیەم هەیە كە یەكێتیە، وتیشی هەندێك پۆست رەنگە لە كابینەی نوێ بەر گۆران بكەوێت ئێستا لای هەفالانی یەكێتیە.

هاوكات دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی راپەراندن رایگەیاند پشتیوانی پرۆژە یاسای چاكسازی دەكەن، بەڵام پێویستە چاكسازی لە داهات و نەوت و خالە سنوریەكانیش بكرێت، وتیشی نیگەرانی ئێمە لەوەیە چاكسازیەكان بە خاوی بەرێوەدەچن و بەشێكیش لەو پۆستانەی كە بەر گۆڕان دەكەوێت پێمان نەدراوە كە چاوەرێ بووین لەچەند مانگی یەكەمی پێكهێنانی حكومەت یەكلا ببێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.