پەرلەمانتارێکی عێراق: محمد عەلاوی بەهێزترین کاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران

لەلایەن ستاندار Posted on 312 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنى بیارق ئەلخەیر، رایگەیاند ١٧٠ پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر پێنج کەسایەتی کردووە بۆ دیاریکردنیا وەک سەرۆک وەزیرانی کاتی عێراق، “محمد خالیدی” پەرلەمانتاری فراکسیۆنى بیارق ئەلخەیر لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات: کەوا لە گروپ چاتێکی واتس ئەپ گەورەترین فراکسیۆن پێکهێندراوە و ١٧٠ پەرلەمانتاریش واژۆیان لەسەر پێنج کەسایەتی کردووە کەخۆپیشاندەرانیش پێیان رازین، پێنج کەسایەتیەکەش بریتین لە(لە عەبدولغەنی ئەسەدی، عەبدولوەهاب ساعیدی، محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەنان شەبیبی و ڕەحیم عەکیلی)، ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشی دەکات بەهێزترین کەسایەتی لەو پێنج کاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی کاتی عێراق”محمد تۆفیق عەلاوییە”.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.