وەزارەتی سامانە سروشتیەکان وەڵامی پەرلەمانتارەکەی یەکێتی داوە

لەلایەن ستاندار Posted on 241 جار بینراوە

ستاندەر

وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە ڕونکردنەوەیەکدا دەنگۆی گرانبوونی نرخی گاز لەسەر هاوڵاتیان ڕەتدەکاتەوە کە پەرلەمانتارێکی یەکیتی ئاماژەی پێدابوو،

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە ڕایدەگەیەنێت، ئەو پڕوپاگەندانەی باس لە زیادکردنی نرخی غاز دەکەن ، دورن لە راستییەوەو هیچ بنەمایەکیان نییە

لە رونکردنەوەی کەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان هاتووە،ساڵانه له رێگاى كۆمپانياى (دانا گاز)ەوە و بە پێی رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی هەرێم، زيادكردنى ئاشكرا دەکرێت بۆ فرۆشتنى گازى ماڵان،

ئاماژە بەوەشدەکەن ،بە پێی ئەو رێککەوتنە حکومەتی هەرێم و بە تایبەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پابەندن بەوەی ئەو بڕە گازەی دیاریکراوە بۆ پێداویستی هاوڵاتییان، بەو نرخەی کە حکومەت دیاریکردوە بە هاوڵاتیان بفرۆشرێت. ئەمە جیا لە سەپاندنی چەند مەرجێکی تر کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانە بە سەر ئەو کۆمپانیایانەی بەشداری زیادکردنی ئاشکرا دەکەن،

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.