ستاندەر
ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتی هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنى گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ سبەی ئاشکرا دەکات.
سیروان کوێخا نەجم، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕایگەیاند،ناوی بەربژێرەکانى ئەنجومەنى گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی زۆرن و پێویستی بە وردبینی زۆر هەبووە “بۆیە هەڵبژاردنەکە” دواخراوە
هەروەها سیروان کوێخا نەجم، لەبارەى گرفتی بوونی پلەى سەربازی وەک ڕێگرییەک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە، سیروانی کوێخا نەجم ڕەتیکردەوە و ڕایگەیاند، “هەموو ئەو کەسانەى لە کۆنگرەدا بەشدارییان کردووە دەتوانن خۆیان بەربژێر بکەن.”