دانا مه‌نمی
میدیا به گشتی كاریگه‌ری هه‌یه له هوشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیشی له‌سه‌ر ڕای گشتی و دیدو تێڕوانینی خه‌ڵك و كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاساكان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت هه‌یه ، هه‌ر ئه‌و ڕۆڵه گرنگهیشه وای كردووه كه‌له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و له ساڵی ۱۸۲۸ ناوی به ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م هاتووه ، كاتێكیش ده‌گوترێت ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م به‌و مانایه نایه‌ت كه میدیا له‌سه‌روی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌وه‌یه ،به‌ڵام ڕاگه‌یاندن سیسته‌مێكه له ناو ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسی دا ، ده‌بێ په‌روه‌رده بكرێت رێكبخرێته‌وه ،به‌ڵام نابێ به‌هیچ بیانوییه‌ك بۆ مه‌هام و مه‌رامی سیاسی ژێر به‌ژێر به ناوی ڕێكخستن و بنیاتنانه‌وه وه‌یان له ژێر گوشاری سیاسی دا ده‌ستبه‌رداری موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بێت له چوار چێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا ، ده‌نا پێگه‌ی خۆی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ده‌دۆڕێنێت ، له هه‌موو گرنگتر ئازادی ڕاگه‌یاندن هێنده گرنگه ده‌كرێ بگوترێ پتر له نیوه‌ی دیموكراسی هه‌ر گه‌ل وڵاتێك ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و پێوه‌ریشه بۆ هه‌موو ئازادییه‌كانی تر ،ڕاگهیانكاریش ده‌بێ بونه‌وه‌رێكی چالاك و چه‌له‌نگ و كارای نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ی بێت ، نه‌ك بونه‌وه‌رێكی بێده‌نگ و گوێرایه‌ڵ !
دیكارت له پێناسه‌ی ئازادی ڕاگه‌یاندندا ده‌ڵێت : خاڵی سه‌ره‌تا له ئازادی‌دا ئه‌وه‌یه كه‌مرۆڤ خودی خۆی و شوێنی خۆی له بووندا بناسێت ،به‌و ئازادییه‌ی كه هه‌یه‌تی به‌شداربێت له پرۆسه‌ی سیاسی دا و ده‌ست وه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كاندا نه‌وه‌ستێت ، هه‌ركه‌سێك ئازاد نه‌بێت بوونیشی نییه و چێژی ڕاسته‌قینه ته‌نها له ئازادیدایه . به‌ڵام ئایا ئازادی بۆ كێ ؟ ئازادی نه‌ك بۆ میدیا به گشتی به‌ڵكو بۆ هه‌موو گه‌ل پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ڕ خۆی بتوانێت ئازادانه بدوێت بپه‌یڤێت بنوسێت .
ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری میدیا به‌گشتی و میدیای ئهلكترۆنیشهوه له بازنه‌ی ئه‌نجومه‌نێكدا به ناوی ( ئه‌نجومه‌نی باڵای میدیا ) زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌نوس و میدیاكاران ،پرۆژه‌كه‌ی (ئه‌نجومه‌نی باڵای میدیا) له‌بری ئه‌وه‌ی له‌خه‌می خراپی دۆخی میدیا بێت له كوردستان با له‌خه‌می شكستی كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا بن كه ساڵ به ساڵ كێشه‌و گرفته‌كانی زۆرتر ده‌بن ، كه‌می بینای خوێندن و زۆری خوێندكار و نه‌بوونی هۆڵی تاقیگه‌و كۆمپیوته‌رو وه‌رزش و هونه‌ر له زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان و گرنگینه‌دان بهربهرزكردنهوهی ئاستی زانستی مامۆستایان و خراپی گوزه‌رانی مامۆستایان خراپی له‌كه‌رتی په‌روه‌رده‌و تائیستا نه‌توانراوه میتۆدێك دابڕێژرێت له كه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵادا كه گیانی برایه‌تی و لێبورده‌یی و خۆشه‌ویستی و رێزگرتن له بیروڕایی جیاوازی به‌رامبه‌رله ناو خوێندكاران‌دا دروست بكات .
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه قۆناغه‌كانى پرۆسه‌ى حوكمڕانى له كوردستان پڕه له كهمو كوڕى و ده‌رچون له یاسا ، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم سه‌رچاوه‌ى نه‌هامه‌تى گه‌وره‌ن بۆ هاوڵاتیان ، په‌رله‌مان له‌ژێر هه‌ژموون وهه‌یمه‌نه‌ی حیزبدایه و نوینهرهكانیش به‌رجه‌سته‌ى نوێنه‌رایه‌تى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵك ناكه‌ن ،زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران پارێزه‌رى حیزب و حكومه‌تن و چاوپۆشى له‌هه‌موو سیاسه‌تێكى نا ته‌ندروستى كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه ، په‌رله‌مان به درێژایی ته‌مه‌نی پێنج خولی هه‌ڵبژاردن له‌پرۆسه‌ى چاودێریكردنى حكومه‌تدا هیچ چالاكییه‌كى نهبووهونهیتوانی به ئه‌ركى خۆی هه‌ڵبستێت ، خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان به‌شێكه له ئه‌جێندای حكومه‌ت ناتوانێت چاودێری حكومه‌ت بكات و لێی بپێچێته‌وه و له‌باره‌ی فرۆشتنى نه‌وت و ناڕوونى داهاته‌كان و پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵانه‌ی هه‌رێمه‌وه چۆنیه‌تی له دابه‌شكردن و خه‌رجكردن هیچ ڕۆڵێكی نییه‌و نایبێت ، بۆیه پرۆژه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای میدیا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕێكخستنه‌وه‌ی میدیا زیاتر له پرۆژه‌ی كۆپیكراوی حیزبێكی سیاسی ده‌چێت كه ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت به هێزی زۆرینه‌ی په‌ڕله‌مانی و به ناوی خراپی دۆخی میدیا و به‌رپرسیاره‌تی نیشتیمانی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه تروسكاییه‌ك ئازادی هه‌یه هه‌ناسه‌ی لێببڕێت .
پرۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای میدیا باس له ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ده‌كات ،به‌ڵام بۆنی حیزبی لێدێت ،باره‌گای ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له پایته‌خت ده‌بێ له‌كاتێكدا هه‌ولێر به‌هۆی حوكمڕانیه‌تی حیزبێكی سیاسییه‌وه له رێگه‌ی لۆژیكی هێزوهێزی چه‌ك و ده‌زگای شاراوه‌ی ئه‌منییه‌وه ژیانی خه‌ڵك له قاڵب دراوه وگوتاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی شێوێندراوه ، پارتی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به ده‌سته‌وه‌یه،به‌ڵام له دۆخێكی ئاڵۆزی فیكریدایه و له‌بری فراوانكردنی پانتاییه‌كانی ئازادی ڕاده‌برین و میدیا به گشتی و پێدانی زانیاری به ڕۆژنامه‌نووسان و ڕاگرتنی پێشێلكاری وتیرۆركردن له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و سزادانی بكوژانی ڕۆژنامه‌نووسان ،ده‌یه‌وێت به‌به‌رگێكی تره‌وه له‌پاڵ شیعاراتی قه‌ومی وحه‌ماسه‌تی كوردایه‌تی و(میدیای به‌ناو نیشتیمانیه‌وه!) كه خاوه‌نی هه‌زاران میدیای كۆپیكراو سێبه‌رو ماڵپه‌ری ده‌مامكدارو بێ دایك و باوكه‌و خۆی وه‌كو فریشته‌و پارێزه‌ری ئازادی خه‌مخۆری خراپی دۆخی میدیا ده‌ربخات ،ئازادی له باخچه‌ی تهڵبهندكراوی پایته‌ختی كوردستاندا ناڕسكێ ، بۆیه له سه‌نگه‌ری ئازادیه‌وه په‌لاماری ئازادی مه‌ده‌ن !