سەرۆک کۆماری عێراق جارێکیتر تۆپەکە دەخاتەوە گۆڕەپانی پەرلەمان

لەلایەن ستاندار Posted on 186 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆک کۆماری عێراق  جارێکیتر داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات گەورەترین کوتلەى پەرلەمانيى و کاندیدەکەى ئاشکرا بکات  بۆ  ڕاسپاردنى بە پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت

ئەمە لە کاتیکدایە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق وەڵامی سەرۆک کۆماری دایەوە لەبارە گەورەترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی ڕایگەیاند ،گەورەترین فراکسیۆن ئەو لیستەیە کە زۆرترین ژمارەی کورسی لە پەرلەماندا هەیە، یاخود لە یەکەمین دانیشتنی پەرلەماندا فراکسیۆنێک دروستدەکرێت کە زۆرترین پەرلەمانتاری هەیە، لەسەر ئەو بنەمایە سەرۆککۆمار کاندیدی ئەو فراکسیۆنە ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت،

شایەنی باسە ئەمڕۆ کۆتایى ئەو وادەیە یە کە دەستورى عێراق بۆ سەرۆک کۆمارى دیاریکردووە بۆ ڕاسپاردنى کاندیدى پۆستى سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانى حکومەت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.