بە بڕیاری دەستەی نەزاهە ماوەی پێنج رۆژە سەرۆكی پێشوی زانكۆیەک لە پۆلیس دەستبەسەرە

لەلایەن ستاندار Posted on 270 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆكی پێشوی زانكۆی كەركوك کە  لە پشكی توركمانە  پێنج رۆژە بە بڕیاری دەستەی نەزاهە لای پۆلیس دەستبەسەرە و ئازادنەكراوە،

بەپیی هەواڵێکی پێگەی کەرکوک ناو،د.عەباس تەقی، سەرۆكی پێشوی زانكۆی كەركوك بەبڕیاری دەستەی نەزاهە و لەسەر سكاڵایەك دەستگیركرا،

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە،بە كەفالەت ئازادبكرێت، بەڵام ئازادكردنەكەی دواخرا بۆ سبەی سێشەممە،

بەپێی ووتەی سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی زانكۆی كەركوك،دۆسییەكەی د.عەباس تەقی، بۆ ئەو سەردەمە دەگەڕێتەوە كە سەرۆكی زانكۆ بوو، بەڵام بەڕونی نازانین لەسەر چییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.