حکومەتی هەرێم ناچاردەکرێت بەگێڕانەوەی سێ موچەی ئەمساڵی فەرمانبەران

لەلایەن ستاندار Posted on 329 جار بینراوە

ستاندەر

لەدوای تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێم ناچاردەکرێت بەگێڕانەوەی سێ موچەی ئەوساڵی فەرمانبەران.

د. غالب محمد پەڕلەمانتاری کورد لە پەڕلەمانی عێراق بە شارپرێسی ڕاگەیاندووە لەدوای تۆمارکردنی سکاڵا لەدادگای فیدڕاڵی لەسەر حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق سەبارەت بە دابەشنەکردنی سێ موچەی ئەوساڵی فەرمانبەرانی هەرێم دادگا نوسراوی بۆ حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق کردووە.

ئەو پەڕلەمانتارە دەشڵێت بەڵگەی تەواومان پێشكەش بەدادگا كردووەو دڵنیام دەیبنەینەوە و لەم حاڵەتەشدا دادگای باڵای فیدراڵی حكومەتی هەرێم ناچار دەكات سێ موچەكەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم بگەڕێنێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.