ستاندەر
ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان کەهاوکات ئەندامی سەرکردایەتی ئەوحیزبەشە بەرادیۆی نەوای راگەیاندووە: لەکۆنگرەی هەشتەمی حیزبەکەماندا گۆڕانکاری ئەوتۆ رونادات، هەڵدەنی دەشڵێت: بەراورد بەو هەموو پێشهات و رووداو و گۆڕانكارییانەی لە ناوچەكە و كوردستان روویانداوە، گۆڕانكاریی ئەوتۆ لە كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتوودا روونادات، بەو پێیەی ناو و دروشم و ستراتیژ و پەیڕەو و پرۆگرام وەكو خۆیان دەمێننەوە.
دەربارەی پرسی جیاکردنەوەی سیاسەت لەکاری بانگەواز لەناو ستراتیجی کاری یەکگرتوودا ئەو سەرکردەیەی یەکگرتوو بۆ رادیۆی نەوای گوتویەتی: لە كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتوودا پرسی جیاكردنەوەی سیاسەت و دەعوە باس ناكرێت، كە لەوبارەیەوە رەخنەی هەبو و پێی وایە پێویستە پرسی دەعوە و سیاسەت لەیەكتری جیابكرێنەوە.