بە هاوکاری حەلبوسی پارتی لە گۆڕەپانی بەغدا یاریەکەی لە لایەنە کوردییەکان بردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 288 جار بینراوە

ستاندەر

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەر لە چەند ڕۆژێک بە سەردانێکی لە ناکاوە گەیشتە شاری هەولێر و لەگەڵ  لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبۆوە ،پەرلەمانتارێکیش مەبەستی سەردانەکەی حەلبوسی بۆ هەولێر ئاشکرادەکات

سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئایندە ڕایگەیاند،حەلبوسی لە هەولێر لەگەڵ بارزانی رێکەوتنێکی نهێنیان کردبوو کە تارادەیەک پارتی بتوانێ لە موسڵ کورسیەکانی خۆی لەدەست نەدا کورسیەکانی  کەرکوک بە موعەلەقی ماوەتەوە، بەپێی پلانێکی حەلبوسیش رەنگە کورد لە کەروک ژمارەیە کورسیەکانی بۆ سێ بۆ چوار کورسی لە کۆی ۱۲ دابەزێت

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش لە بەغدا ئەو تۆمەتانەی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت،هیچ رێكەوتنێكی ژێر بە ژێر لەنێوان پارتی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەبوبێت بۆ تێپەراندنی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق.

بەپیی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی لە یاسایی نوێی هەڵبژاردن پارتی سودمەندنی یەکەم دەبێت لەو یاسایە تەواوی کورسیەکانی هەولێر و دهۆک بۆ خۆی مسۆگەردەکات ،لایەنەکانیتریش بەهۆی پەرتبوونی دەنگەکانیان هیچ کورسیەک لەو دوو پارێزگایە بە دەستناهێنن.لە پارێزگای کەرکوکیش دەنگی کورد بۆ نیوە کەمدەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.