هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی دکتۆر بەرهەم ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 516 جار بینراوە

ستاندەر

کەمێک پێش ئێستا سەرۆک کۆماری عێراق دکتۆر بەرهەم نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئاڕاستەی ئەنجوەنی نوێنەرانی عێراق کرد،

بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر،بەهۆی زۆری فشاری لایەنە سیاسیەکانی عێراق لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە دڵخوازی شەقامی عێراقی نەبێت ئەو بڕیارەی داوە،

سەرۆک کۆمار لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ئامژەی بەوەکردووە،هیچ خێرێک لە پۆستێکدا نییە کە سوودی بۆ گەل نەبێت، هەربۆیە ئامادەییم بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەخەمە بەردەست ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ژێر رۆشنایی بەرپرسیارێتیان وەک نوێنەری گەل بڕیار بدەن کە چی گونجاوە. بە دڵنیایەوە، هیچ چاکەیەک لەوەدا نییە لە پێگە و پۆستێکدا بیت کە سوودی بۆ بەرژەوەندی گەل نەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.