سامان گەرمیانی:تەکەتولم نەکرد و هەوڵمدا یەکڕیزی یەکێتی بپارێزم، کەچی لە کۆنگرە لێمدرا

لەلایەن ستاندار Posted on 398 جار بینراوە

ستاندەر

سامان گەرمیانی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی،یەکێک لەو سەرکردانەی یەکێتی کە نەیتوانی پارێزگاری لە شوێنەکەی بکات لەسەرکردایەتی یەکێتی  ڕایگەیاند،تا کاتژمێر چوار و نیوی بەیانی، دووەم دەنگی سەر ئاستی بازنەی گەرمیان بووم، پێیانوتم:دووەم دەنگیت و دەرچوویت، کەچی دواتر بەقودرەتی قادر، ناوەکەم دیار نەما.

سامان گەرمیانی بە دەنگی ئەمریکاشی وتووە،من لەگەڵ لاهور تاڵەبانی نزیک بووم، گەنجێک بوو، حەزم کرد بێتە پێشەوە، ئەگینا نە لەکوتلەیدا بووم، نە بڕواشم بە کوتلە هەیە، پێموتووە: گەر دەتەوێ ببیتە سەرکردە، دەبێت بە چاوی مام جەلالەوە لە یەکێتی بڕوانیت، ئەوانیش ڕووبەڕوو زۆر ڕێزیان دەگرتم، بەڵام بەداخەوە لە پشتەوە شتێ تر بوو

هەروەها دەشڵێت،من ژمارەیەکی بچووک نیم، کەس ناتوانێت مێژووم بسڕێتەوە، یەکێتی ئیمەی لێدەربکەی، کێی دەمێنیتەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.