بەرهەم ساڵح دەگەڕێتەوە بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 304 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێکی یەکێتی ئاشکرای دەکات بەم نزیکانە “دکتۆر بەرهەم ساڵح” دەگەڕیتەوە بۆ بەغدای پایتەخت، مەحمود خۆشناو پەرلەمانتاری یەکێتی بەپێگەی “المعلومە”ی راگەیاندووە: هاتنی بەرهەم ساڵح بۆ سلێمانی بۆ کاروباری حیزبی بووە و هیچ پەیوەندیەکی بە بەرەوپێشچونەکانی دۆخی ئێستای عێراقەوە نیە و لەماوەیەکی نزیکیشدا دەگەڕیتەوە بەغدای پایتەخت.

لەلایەکی تر پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سائیرون بەناوی “عەباس عەلێوی” ئاشکرای کردووە کەوا لەماوەی چەند سەعاتی داهاتوو فشاری پەرلەمانی توند دەخەنە سەر سەرۆک کۆمار بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ سەر کارەکەی و دەستنیشانکردنی پاڵێوراوێک بۆ پۆستی سەرۆک وازیرانی کاتی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.