ئاسایشی سلێمانی ڕێگری لە نمایشکردنی فیلمێک دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە

ستاندەر

سینەما سالم لە ڕاگەیەنراوێکدا  ڕایگەیاند، بڕیار بوو لە شەوی سەری ساڵدا، فیلمی سینەمایی “ژ بۆ ئازادی” نمایش بکەن، بەڵام ئەمڕۆ، بە پاساوی “پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شار” لە لایەن بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە ئاگادار کراونەتەوە کە نابێت ئەو فیلمە نمایش بکرێت.

چیرۆکی فیلیمی “ژ بۆ ئازادی” کە ئێستا ڕێگە لە نمایشکردنی گیراوە باس لە بەرخودانی 100 ڕۆژی هاوڵاتیان و گەریلاکانی پاراستنی سڤیل یەپەسە دەکات لە ناوچەی خۆبەڕێوەبەری ئامەدی باکوری کوردستان لە دژی سوپای تورکیا لە ساڵی 2015 بۆ پاراستنی خۆبەڕێوەبەری سوری ئامەد، بەڵام لە لایەن تورکیاوە ڕووبەڕووی هێرشێکی توند بوونەوە و شاری سور وێران کرا و بە دەیان هاوڵاتی کۆمەڵکوژکران.

سەبارەت بە هۆکاری ڕێگریکردن لەو فیلمە ئاڤان جەمال، سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پێگەی ناس کوردی ڕاگەیاند،ئەگەری ئەوە هەیە بیانوی ڕیگریکردن لە پەخشکردنی ئەو فیلمە هۆکاری ئەمنی بێت و وا لێکبدرێتەوە کە ببێتە هۆی تیکچونی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێم، بەڵام ئێمە قسەمان دەبێت و لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایش قسە دەکەین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.