چالاکوانە عێراقییەکان :هێرشکردنە سەر بارەگاکانى ئەمریکا لەلایەن میلشیا چەکدارەکانەوە مەگەر پێشێلکردنى سەرەوەرییەکانى عێراق نیە

لەلایەن ستاندار Posted on 332 جار بینراوە

ستاندەر

بەشێک لە چالاکوانانى عێراق ڕەخنەیان لە هەڵوێستی عادل عەبدولمەهدی گرت دژی  هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانى حزبوڵای عێراق

چالاکوانە عێراقیەکان بە عادل عەبدولمەهدی دەڵێن،ئێوە باسى سەروەرى خاکى عێراق دەکەن، ئەى بۆچى ڕێگە ناگرن لەوەى عێراق بووە بەگۆڕەپانى شەڕ؟ ئایا لایەنى سێیەم لەعێراقدا حوکم ناکات؟

هەروەها  نووسیویانە ،بوونى هێزەکانى ئەمریکا لەبنکە سەربازییەکانى عێراق بەپێى ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتدا بووە و لایەنە سیاسییەکان و حزبەکانیش ئەو ڕێککەوتنەیان واژۆ کردووە، ئەى هێرشکردنە سەر بارەگاکانى ئەمریکا لەلایەن میلشیا چەکدارەکانەوە مەگەر پێشێلکردنى سەرەوەرییەکانى عێراق نیە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.