ستاندەر
بەپێی پێشبینی چەند ناوەندێکی توێژینەوەی جیهانی لەساڵی ۲۰۲۰ پێنج شوێن دیاریکراون کە پێشبینی دەکرێت جەنگی سێیەمی جیهانی تیایدا هەڵبگیرسێ کە دو شوێن لەو پێنج شوێنەی دیاریکراون پەیوەندیان بەکوردەوە هەیە کە ئەوانیش ئێران و تورکیان.
دیاریکردنی ئەو پێنج شوێنە لەسەر بنەمای ڕوداوەکانی ساڵی ڕابردووە کە تورکیا لەوساڵەدا بەشێوەیەکی ناڕەوا پەلاماری دەوڵەتانی دراوسێی دا کە بەتایبەت مەبەست لێی کوردستان بوو. کە بەپێی نوەندەکانی توێژینەوە ئەو پەلاماردانانەی تورکیا پەیوەندی ئەو وڵاتەی لەگەڵ ئەمریکا خستۆتە بارێکی خراپەوە.