هەرێم وەڵامی بەغدا دەداتەوە لەسەر پچڕانى پەیوەندى لەگەڵ هاوپەیمانان

لەلایەن ستاندار Posted on 254 جار بینراوە

ستاندەر

دوای   هێرشەکەى دوێنێ شەوی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانى حەشدی شەعبی  لە ئەنبار، ئەنجومەنى  ئاسایشى نیشتیمانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی، هانیان دەدات پێداچونەوە بکەن بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانان.

لەبارەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەسەر پچرانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانان ،جەبار یاوەر، ئەمیندارى گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە  بە  پێگەی ناس کوردی ڕاگەیاند، یەپێی دەستوری عێراق پرسی ڕێککەوتن لە نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان وهەر هێزێکی تری عێراقی پەیوەندی بە حکومەتی فیدراڵەوە هەیە، چونکە ئەو بابەتە پەیوەستە بە سەروەری عێراقەوە.

سەبارەت بە پابەندبوونی هەرێم بە بڕیارەکانی حکومەتی عێراق جەبار یاوەر وتی، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراقی فیدراڵ و ناچار دەبێت بەپێی ویست و ڕێنماییەکانی بەغدا هەنگاو بنێت.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.