هەڵگیرسانی شەڕی ئەمریکا-ئێران لە سەر خاکی عێڕاق، تکانی دوا قەترەی سیادەی عێڕاقە

لەلایەن ستاندار Posted on 397 جار بینراوە

ستاندەر: کارۆخ خۆشناو

ئەوەی لەم دوو ڕۆژەی ڕابردوودا ڕوویدا، لە کار و کاردانەوەکانی نێوان گروپەکانی حەشدی شەعبی و ئەمریکا لەسەر خاکی عێڕاق، ئامەژەگەلێکی ترسناکن سەبارەت بە گواستنەوەی قۆناغی شەڕی ئەمریکا-ئێران، لە قۆناغی شەڕی ئابوریەوە بۆ قۆناغی شەڕی سەربازی.

بۆردومانکردنی فرۆکەخانەی (K1) لەلایەن پرۆکسیەکانی ئێران (حیزبواللە و حەشدی شەعبی) نەوەک تەنها عێڕاقیان کردە مەیدانی ڕووبەڕوو بونەوەی ئەمریکا، بەڵکو ڕاستەوخۆ عێڕاقیان خستە بەرەی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا، هەروەها کاردانەوەی ئەمریکا و بۆردومانکردنی (پێنج پێگەی حیزبواللە) کە خەسارەتێکی گەورەی پێگەیاندون (25 کوژراو و 35 بریندار) سەلمێنەری هەڵگیرسانی شەڕی ئەمریکا-ئێرانە لەسەر خاکی عێڕاق!!!

پێشهاتە ترسناکەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر خاکی عێڕاق، “سەرەڕای تکانی دوا قەترەی سیادەی عێڕاق” چارەنوس و داهاتووی عێڕاقیان ئاراستەی تونێلێکی تاریک و نادیار کرد!!!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.