دۆناڵد ترەمپ هەرەشە دەکات و پەیامێک لەسەر هێرشکردنەسەر باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لەعێراق بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 268 جار بینراوە

ستاندەر

کەمێک لەمەبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەپەیامێکدا رایگەیاند: ئێران لەعێراقەوە هێرشمان دەکات سەر، ترەمپ دەشڵێت: پێ ویستە بەزوترین کات حکومەتی عێراق خۆپیشاندەرانی بەردەم باڵوێزخانەکەمان لەبەغدا کۆتایی پێبهێنێت و پارێزگاری لەسەروەری خاکی وڵاتەکەیدا بکات، لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا ترەمپ دەڵێت: چاوەڕێ دەکەین عێراق هێز بۆ کۆتایی هێنان بەخۆپیشاندانەکە بەکاربهێنێت.

لەلایەکی تر وەزیری دەروەی ئەمریکا” مایک پۆمپیۆ” رایگەیاندووە: سەرجەم پاسەوانانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لەئامادەباشیدان و کارمەندانی باڵوێزخانە لەناو بینای باڵوێزخانەدا نەماون، گوتیشی: ئەمریکا بەتوندی تۆڵەی هێرش و پەلامارەكانی حەشدی شەعبی بۆسەر باڵوێزخانەکەمان دەکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.