ستاندەر
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كەناڵی فۆكسنیوز رایگەیاندوە،”ژیانی ئەمریكییەكان لە هەر جێگەیەك بكەوێتە مەترسیەوە، وەڵاممان دەبێت، هێرشەكەى هێزەكانیشمان لە عێراق لەو چوارچێوەیەدا بوە”.پۆمپیۆ رونیکردەوە، هێزەكانی حزبوڵای عێراق هێرشیانكردوەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا، هێرشەكەی ئێمەش لە بەرسڤى ئەو هێرشانەدا بوە.