ستاندەر
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له کەرکووک پردێ رایدەگەیەنێت، داعش ڕۆژ به ڕۆژ له ناوچه كوردستانییه‌كان زیاد ده‌بێت, له‌به‌ر چاوی هێزەکانی عێراق و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبین. نه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه و به‌شێك له به‌رپرسانی عێراق وای كردووه كه داعش ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندا بێت. ژماره‌یان گه‌لێك زۆره. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری جددی و به‌په‌له‌ی بۆ نه‌كرێت، ژماره‌یان به جۆرێك زیاد ده‌بێت هێرش دەکەن و وەک پیشووتر ناوچەکە داگیر دەکەن.