ستاندەر
دوای هێرشەکەی ئەمڕۆی لایەنگرانی حەشدی شەعبی مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند،هێزی زیاتری مارێنز ڕەوانەى بەغدا دەکەن بۆ پاراستنی باڵێۆزخانەى ئەمریکا.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕؤ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا دوای پەلەمارەکەی لایەنگرانی حەشدی شەعبی پەیوەندی بە هەریەکە لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق کردوو پێی ڕاگەیاندن ،ئێمە هاوڵاتیانى خۆیمان لە عێراق دەپارێزین.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە ،واشنتن 100 سەربازی زیادە دەنێرێت بۆ باڵیۆزخانەکەى لە بەغدا.