ستاندەر دوای ئەوەی رێکخراوی ١٧ی شوبات نامەیەکی ئاراستەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا کرد لەبارەی کەیسی رۆژنامەنووس شێوان شێروان، بەفەرمی لەلایەن پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا نامەی ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی (پ.د.ک) و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کردووە.لە نامەکە هاتووە: “توندوتیژی بەرامبەر بە خەلکی کوردستان خزمەت بە کوردستان ناکات” دەشلێن هاتووە “دەستبەجێ شێروان شێروانی و هاوڕێکانی ئازاد بکەن.” ...
ستاندەر لاهورشێخ جەنگی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری لەمیانەی لێدوانێکی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندندا لەشەشەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند: ئەم وڵاتە بەتەنها بەیەکێتی و پارتی بەرێوەناچێت، هیواشی خواست رێکەوتنی دەباشان لەنێوان یەکێتی و بزوتنەوەی گۆران‌دا جێ بەجێ بکرێت.
ستاندەر ئه‌مڕۆ له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق وتی “هه‌ر كاتێك بمه‌وێت ده‌چمه شاری هه‌ولێر، چونكه هه‌ولێر شاری خۆمانه و پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه”. ئەمە لە کاتێکدایە کادیر و ڕۆژنامەنوسی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە بەرهەم ساڵح بۆی نیە بێتە شاری هەولێر
ستاندەر كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی له‌میانی به‌شداریكردنی له‌شه‌شه‌مین دیداری سلێمانی له زانكۆی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند، حزبه‌كه‌ی پابه‌نده به‌جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی. له‌باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆسته‌كانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌ت‌و پارێزگاری كه‌ركوك كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ وتی:”له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆسته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و پارێزگاری كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه”.
ستاندەر وباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ده‌مێكه بڕیاردراوه‌و ده‌بێت پاشه‌كه‌وتی مووچه لاببرێت، هه‌ربۆیه له گفتووگۆداین له گه‌ڵ عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی 2019 و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی”. ئەمەش لە کاتێکدایە بە گوێرەی لێدوانی چەند پەرلەمانتارێک، بەغدا لەم مانگەوە ٥٢٢ ملیۆن دینار مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
ستاندەر ئەمرۆ لەشەشەمین دیداری سلێمانیدا سەرۆک کۆماری عێراق”دکتۆر بەرهەم سالح” رایگەیاند: گەندەڵی هۆکاری دروست بوونی توندوتیژیە، سەرۆک کۆمار دەشڵێت: گەندەڵی توندوتیژی بەڕێوە دەبات، گەر بمانەوێت توندوتیژی لە ناوببەین دەبێت گەندەڵی لەناو ببەین، لە ناوبردنی گەندەڵی خواستی هاوڵاتییانی عیراقیشە.
ستاندەر ێگەرد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یەکێتی و پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی ڕێککەوتنێکی تر ئەنجام دەدەن بێگەرد تاڵەبانی بە دەنگی ئەمریکای وتووە” تا ئەم ساتەی قسەی تێدا دەکەم یەکێتی باسی پۆستەکانی لەناوخۆی حیزب وه لەگەڵ پارتی-ش نەکردووە تەنها ڕێکەوتنە سیاسیەکەی واژۆ کردووە، لەو ڕێکەوتنە سیاسیەی نێوان پارتی و ...
دەمەتەقێی گرووپی گوڵنار لەگەڵمەسعوود عبدالخالق نووسەرو ڕۆشنبیر، کە تیایدا چەندین بابەتی گرنگی تایبەت بە شۆرشی نوێ و مێژووی کورد و چەند بابەتێکی فیکری و هەلسەنگاندن بۆ چەند کەسایەتیەکی کورد دەکات. گوڵنار: بەڵام بۆچی زۆربەی سەرانی کورد‌و شۆڕشی کوردی تەسلیمی لە سەدا سەدی ئەو بیرە ھێنراوانە بوون وەک مارکس و لینین و ماوتسیتۆنگ.؟ مەسعوود عەبدولخالق: دەردی ...
پشتیوان جەمال لە دوای زیاتر لە صەدو پە نجا ڕۆژ لە هەڵبژردنی هەرێمی کوردستان کێشمە کشمێکی زۆر ، بە هەنگاوی پارتی دیموکرات کە براوەی یەکەمە بەڕێککەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و ، لە غیابی یەکێتی توانرا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵ بژێردرێت و هەڵبژاردن بۆ دوو لیژنەی پەرلەمانیش بکرێت .ئەوەی کە شەمەندەفەرەکەی وەستاند بەرلەوەی بە وێستگەی دیاریکراو ...
دلێر حسێن پیرۆمەری عێراق هەنگاو بەرەو گۆڕانکاری نوێگەر دەنێت، بەتایبەت لەململانێ ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، بەتایبەتیتر لەپەیوەندی لەگەڵ دووجەمسەرە زلهێزەکەی جیهان ئەمریکا و ڕووسیاو هێزە ئیقلیمیەکانی ناوچەکە كە ئێران و تورکیان. ئەوەی لەگۆڕەپانی سیاسی عێراق دەگوزەرێ لەپێشدا چاوەڕوانکراو بوو، چونکە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لەلایەن ئەمریکا ئەو وڵاتە بەتەواوەتی سیادەی خۆی لەدەست داوەو هەژمونی ئەمریکی و ...