ستاندەر
ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت رایگەیاند: بۆ دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق، كۆماری ئیسلامی ئێران حه‌وت مه‌رجی هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سیاسی و ئه‌منی. به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه،مه‌رجه‌كانی ئێران بریتین له:
1-خستنه‌ڕوی دراو له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی،2-پابه‌ندبون به‌گرێبه‌ستی كاره‌بای نێوان ئێران و عێراق ٣-كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی فرۆكه‌وانی بۆ ئێران له‌هه‌ردو فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداو نه‌جه‌ف،٤-كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئێران ٥-گواستنه‌وه‌ی زیاره‌تكاران٦- دڵنیایی پێدانی موچه‌ی حه‌شدی شه‌عبی٧-كارئاسانی بۆ گومرگی نێوان هه‌ردو وڵات.